له‌ماوه‌ی 9 رۆژی جه‌نگی ئێران و ئیسرائیل 4 هه‌زار و 171 كه‌س كوژراون و برینداربوونه، كه زۆرترین زیانه گیانییه‌كانش به‌ر ئێران كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی6ی2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاویکردووەتەوە:" له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران 430 كه‌س كوژراون و 3 هەزار و 500 كه‌سیش برینداربوون، کە به‌شێك له‌كوژراو و برینداره‌كان سەر بە تیمه‌كانی ته‌ندروستیی و فریاكه‌وتنن و به‌شێكی زۆریشیان هاووڵاتی ئاسایین".
لەبەرامبەردا ته‌ندروستیی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه:" له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان تا ئه‌مڕۆ 21ی6ی2025 ، 24 كه‌س كوژراون و 271 كه‌سیش برینداربوون".
بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارانە لەکاتێکدایە، جه‌نگی ئێران و ئیسرائیل پێی نایه نۆهه‌مین رۆژییه‌وه و شه‌وی رابردووش هه‌ردوو وڵات به‌موشه‌ك دووباره هێرشیان كرده‌وه سه‌ر یه‌كتر و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌هه‌ردوولا به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه برینداربوون، هاوکات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ راگرتنی ئه‌و جه‌نگه، به‌ڵام دوێنێ هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"جارێ ناتوانم له‌باره‌ی ئێرانه‌وه بڕ‌یاری كۆتایی بده‌م، ره‌نگه پشتیوانی له‌ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بكه‌م و ئاسان نییه هیچ لایه‌كی جه‌نگه‌كه رازی بكه‌ین ئه‌م شه‌ڕ‌ه بوه‌ستێنن."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP