ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2025 ئاژانسی هه‌واڵی (مێهر)ی ئێران كوژرانی (ئیسار ته‌باته‌بائی قامشه) یەکێک لە ناسراوترین زانایانی ئەتۆمی ئێران و هاوسه‌ره‌كه‌ی (مەنسورە حاجی سالم) لە هێرشێکدا بۆسەر ماڵەکەی لە پارێزگای ئیسفەهان راگەیاند.
هاوكات، سەرچاوە نزیکەکان له سپای پاسداران كوژرانی ئه‌و زانایه‌یان پشتڕاستکردەوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە سروشتیی ئۆپراسیۆنەکە یان ئەنجامدەرانی ئاشکرابکەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدا دوێنێ هەینی، رۆژنامەی (یەدیعوت ئەهرۆنۆت)ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه کە:" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر شوقەیەک لە ناوچەی (جیشە) لە ناوەڕاستی تاران زانایەکی ئەتۆمی کردۆتە ئامانج.
تەباتەبایی بە کادرێکی تەکنیکی گرنگ لە پڕۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران دادەنرێت، بەڵام چالاکییە زانستییه‌كانی له ژێر نهێنییەکی زۆردا ئه‌نجامده‌درا. به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی شاره‌زایانش پێدەچێت تیرۆرکردنشی بەشێک بێت لە شەپۆلێکی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر ژێرخانی سەربازیی و ئەتۆمی و ناوەندەکانی فەرماندەیی لە قووڵایی خاکی ئێران‌دا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP