سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی حوزه‌یرانی 2025 له ئێران مه‌راسیمی پرسه‌ی ره‌سمی 60 فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی و زانای ئه‌تۆمیی و سه‌دان هاووڵاتی كه له جه‌نگی دوانزه رۆژه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كوژران ده‌ستیپێكرد.
میدیاكانی ئێران راسته‌وخۆ دیمه‌نه‌كانی رێوڕه‌سمه‌كه كه له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه هه‌زاران به‌شداربوو ئاڵای ئێران و وێنه‌ی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه كه له جه‌نگه‌كه‌دا كوژراون.
مه‌راسیمه‌كه له‌دوای چوار رۆژ له ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا دێت و له كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هۆشداریی ده‌دات كه ئه‌گه‌ر ئێران نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێگای دانوستان هێرشه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پلاتفۆرمی (تروس سۆشیال) ده‌ڵێت:" گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، یۆرانیۆم بۆ به‌كارهێنانی سه‌ربازیی بپیتێنن، جارێكی تر هێرش ده‌كاته‌وه سه‌ر تاران"
باسی له‌وه‌شكرد كه گوایه عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی له "مه‌رگێكی ناشیرین و شه‌رمهێن" ڕزگار كردووه‌و رێگه‌ی نه‌داوه بیكوژن.
ترامپ وتی: "من به ته‌واوی ده‌مزانی له كوێ خۆی حه‌شارداوه و ڕێگه‌م نه‌دا ئیسرائیل، یان هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین و به‌هێزترینی جیهانن، كۆتایی به ژیانی بێنن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP