بڕێکی ئەسپرینی کەم لەکاتی خۆیدا ڕۆژانە کاریگەری باشی لەسەر تەندروستی دڵ هەیە

زانست و تەکنەلۆژیا
05:49 - 2021-06-10

توێژینەوەیەکیزانستى  دەڵێت هەزاران نەخۆشی دڵ بەشداربوون  لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە خۆیان تۆمار کردووە بڕێ کەم یان ئاسایی ئەسپرینیان بە ڕێکی وەرگرتوە و ئاماریان کۆکراوەتەوە، دەرکەوتووە بێ زیان بووە و کاریگەری باشی بۆ دڵ هەبووە لە نەهیشتنی کێشەکانی و هەروەها سەکتەی مێشک.
بەڵام هەندێک شارەزا بەدەر لەم توێژینەوەیە ئاگەداریەکی گەورە دەدەن و دەڵێن ئەو کەسانەی بەباشتریان زانیوە بڕێکی کەم وەرگرن، ڕوون نەبوە و نەسەلمێندراوە دەرئەنجامی هاوسەنگی هەبووبێت. نیوەی ئەوانەی داوایان لێکراوە بڕی ئاسایی وەرگرن، کەمکەیان وەرگرتوە یاخودا بەتەواوەتی دەستبەردای بوون.
دکتۆر سەلیم ڤیرانی پزیشکی دڵ لەکۆلێجی پزیشکیی بایلەر لە هیوستن و بەشدارنەبوو لە توێژینەوەکەدا دەڵێت "نەخۆشەکان خۆیان بڕیاریان داوە چی بکەن، خۆیان کڕیویانەوە بە ئارەزوی خۆیان وەریانگرتووە."
لەگەڵ ئەوەشدا دەرئەنجامەکان دەری دەخەن هیچ هۆکارێک نەبووە بڕی ئاسایی وەرگرن کە 325 ملیگرامە. کە زۆر پزیشک لەو باوەڕەدان باشتر کاردەکات لە 81 ملیگرام ، وەک دەڵێن بە "ئەسپرینی منداڵان" ناسراوە.
دەرئەنجامی توێژینەوەکە لە کۆڤاری (نیوئینگلاند)ی پزیشکیدا بڵاوکراوە تەوە و لە کۆنگرەی کۆلێجی نەخۆشیەکانی دڵ لە ئەمریکا تاوتوێ کراوە.
ئەسپرین ڕێگرە لەخوێن مەیین، بەڵام بەباش نازانرێت بۆ ئە وکەسانەی تەندروستیان باشە و تووشی هیچ نەخۆشیەکی دڵ نەبوون، چوونکە ئەگەری خوێن بەربوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودەکانی لەبەرچاوە بۆ ئەوکەسانەی جەڵتەی دڵیان هەبوە یاخودا دەماری خوێنیان گیراوە یان نەشتەگەریان بۆ کراوە.
بەڵام تائێستا نەزانراوە چ بڕێک باشە وەرگیرێت، توێژینەوەکە لە پەیمانگای توێژینەوە لەسەر نەخۆشەکان پشتیوانی دەکرێت و دارایی بۆ دابین کراوە، پەپێی یاسای پارێزگاری چاودێری ساڵی 2010 دامەزرا، بەئومێدە لەژینگەیەکی دروستدا ئامارەکان وەربگرێت و بەراوەردی کات.
نزیکەی 15 هەزار کەس لەڕێگای ئیمێڵی ئەلیکترۆنی و تەلەفوونەوە داوایان لێکرا بەشداربن و لەماڵپەریک خۆیان تۆمارکەن. تۆڕی ناوەندە تەندروستیەکان ئاسانکاری پێشکەش کردنی زانیاری بەشداربوانی خستە بەردەست.
دکتۆر ڤیرانی دەڵێت "بەر لەدەسپێکی توێژینەوەکە 85%ی بەشداربوان ئەسپرینی 81 ملیگرامیان وەرگرتوە، بۆیە سەخت بوە داویان لێبکەیت و لەسەر وەرگرتنی 325 ملیگرامی هاوڕابن.
دوای 2 ساڵ نزیکەی 7% بەهۆی جەڵتەی دڵ و سەکتەی مێشکەوە گیان لەدەستداوە یاخود بۆ نەخۆشخانە براون، دەرئەنجامی سەلامەتیش هاوشێوەبوە، 1% تووشی خوێنبەربوون بوون و بۆ نەخۆشخانە براون وخوێنیان تێکراوە.
کۆلین بایجبت زانای تەندروستی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بریتانیا ووتی 41% داوایان لێکرابوو دۆسی 325 ملیگرامی وەرگرن، بەڵام بەئارەزوی خۆیان گۆڕیبوویان بۆ 81 ملیگرامی، ئەم گۆڕانکاریە بەم ڕێژەیە لەوانیە گۆڕانکاری گەورە لەسەلامەتی و کاریگەریدا دروستکات.
یەکێک لە بەرشەداربوانی توێژینەوکە دکتۆر سولیر ڤانز لە زانکۆی دیوک ووتی "هیشتا توێژینەوەکە ئامۆژگاری بەسوود دەخاتە بەردەست، ئەگەر بەشداربوان دۆسی کەم وەرگرن باشترە لەسەری بەردەوام بن وەک لەوەی گۆڕانکاری تێدا بکەن و بەرزتر وەرگرن".
جانز ووتیشی "سەبارەت بە نوخۆشی نوێ بەگشتی داوایان لێدەکەین بە دۆسی کەم دەست پێبکەن".
ڤیرانی ووتی "باشتر وایە خەڵکی لەوە تێبگات هەرچەندە بێ ڕەچەتە دەفرۆشرێت ، بەڵام ئەسپرین دەرمانە و بەبێ ئامۆژگاری پزیشک پڕیاری گۆڕین و وەرگرتنی نەدەن، لەکاتێکیشدا وەک چارەسەر دانرا، نابێت بەبێ پرسیار لە پزیشک بەبڕیاری خۆت ڕایگریت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP