خۆشیه‌كه‌ی " نی‌نا فاروقی" بۆ بردنه‌وه‌ی
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌هۆی گۆڵه‌كه‌ی یاریزان" هاری كین" به‌رامبه‌ر
دانیمارك له پێشبڕكێی یۆرۆی 2020 به‌رده‌وام
نه‌بوو به‌هۆی ده‌ركردنی له شوێنی كاره‌كه‌ی.
نی‌نا دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئاهه‌نگێڕانه‌كه‌ی
له كامێرای یاریگاكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له تیڤیه‌كانه‌وه په‌خشكرا، دوای كه‌متر
له 12 سه‌عات، به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كات و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چیتر
نه‌چێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، چونكه له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه.
ئه‌و خانمه دوای ئه‌وه‌ی به‌بیانوی نه‌خۆشی
له شوێنی كاره‌كه‌ی مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه، به‌ڵام چوه بۆ ته‌ماشاكردنی یاری
"ئینگلته‌را و دانیمارك" له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت
بۆ گۆڤاری" ته‌لگراف" ی به‌ریتانی وتویه‌تی" هه‌ست به تێكه‌ڵه‌یه‌ك
له خۆشی و ناخۆشی ده‌كه‌م خۆشحاڵم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌چێته
كۆتاییه‌كانی یاری خولی ئه‌وروپا به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كاره‌كه‌مم له‌ده‌ستدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP