پشت بە نرخی نەوت نەبەسترێت بۆ دیاریکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

ئابوری
18:00 - 2021-07-19


راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند"گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا لەڕێگەی باشتربوونی نرخی درێژخایەنی نەوتەوە دەبێت، بەڵام لەئێستادا نرخی نەوت ناجێگیرە و لە ماوەی ڕابردوودا بەرزی و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینیوە."

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی، وتی "نرخی دۆلار جێگیرە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، هەر بەرز و نزمییەک لە نرخەکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی خستنەڕو  و داواکاریی لە بازاڕدا."

  داواشیکرد، پشت بە نرخی نەوت نەبەسترێت بۆ دیاریکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار "چونکە نرخی نەوت ناسەقامگیرە و لە هەڵبەزو دابەزی بەردەوامدایە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP