دەرباز کۆسرەت ڕەسول لەگەڵ بەشێک لە کادیرانی هەولێر کۆبووەوە

کوردستان
14:11 - 2021-07-28

دەرباز کۆسرەت ڕەسول رایگەیاند لە هەموو کات و سەردەمێکدا، بۆ یەکێتیی هەولێر بایەخی تایبەتی هەبووە و بۆ لەمەودواش دەبێ بەگوڕتر لە جاران کاربکەین بۆ خزمەتی هەولێر و سەرخستنی لیستەکەمان لەوشارە.

ئەم قسانەی دەرباز کۆسرەت ڕەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨/٧/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی لەمیانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانی سنووری هەولێر هات.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و دۆخی یەکێتی خستەڕوو، دووپاتی کردەوە کە دەبێ هەموو هێزو تواناکان لەپێناو خزمەتی یەکێتی بەکاربهێنین و هەوڵی سەرخستنی یەکێتی بدەین.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵانی بەشداربوو ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خستەڕوو و دووپاتی گرنگی هەولێر و سەرکەوتنی پرۆسەکەیان کردەوە.

کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆی وردی هەڤاڵانەو گۆڕینەوەی راو سەرنج لەبارەی باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان کۆتایی هات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP