پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٤/٨/٢٠٢١ لە کۆیە دەرباز کۆسرەت ڕەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هاوڕێیەتی د. مەجید حەمەدەمین و ئەبوزێد ساڵح ئەندامانی سەرکردایەتی و عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەردانی چەند تێکۆشەرێکی کردو بەشداری لە چەند پرسەیەک کرد.
لەمیانی بەشداریکردنەکان و سەردانەکاندا دەرباز کۆسرەت ڕەسول پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردووان کردو هیوای خواست ئەمە دواکۆست و ناخۆشیان بێت.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول روو لە تێکۆشەرانی یەکێتی گوتی یەکێتی حزبی ئێوەیەو هەمیشە لە رۆژە سەختەکان ئێوە پارێزەری یەکێتی بوونەو خەباتتان کردووە لەپێناو سەرخستنی یەکێتی، بۆ ئەمڕۆ و داهاتووش پاراستن و گەشەپێدانی یەکێتی ئەرکی هەموومانەو دەبێ خەبات بکەین لەپێناو سەرخستنی.
لای خۆیانەوە کەسوکاری کۆچکردووان و تێکۆشەران سوپاسی دەرباز کۆسرەت رەسولیان کرد.
هەر ئەمڕۆ و لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ کۆیە، دەرباز کۆسرەت ڕەسول بەشداری کرد لە چلەی پارتیزان و فەرماندەو تێکۆشەری کۆچکردوو لیوا سەباح بەکر مەلا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP