موای تای نێودەوڵەتی لە سلێمانی ئەنجامدرا

وەرزش
14:29 - 2021-09-05


بۆ جاری سێیەم پاڵەوانێتی موای تای نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، لە شاری سلێمانی و لە ئۆتێل رامادا یەكێتی مۆاتای عەرەب بە هاوكاری مواتای عیراق و سلێمانی، پاڵەوانێتی نوخبەی نێودەوڵەتی مواتای بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتیەكەدا 13 وڵاتی عەرەبی بەشداریان كردبوو 26 یاریزایش ڕكابەری یەكتریان دەكرد، هەڵبژاردەی عیراق بە 5 یاریزان بەشداری كردبوو كە سێ یاریزانی كوردبوون. لە پاڵەوانێتیەكەدا زیاد ئیبراهیم یاریزانی هەڵبژاردەی عیراق پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، هاوكات لە كێشی 63 و نیو كیلۆ گرام، هۆكار حەكیمی پاڵەوانی كورد بەربەستی فەهیم وەعیدی جەزائیری بڕی و بە شایستەی میدالیای ئاڵتونی لەملكرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP