له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به دوا یارییه‌كانی مۆندیالی 2022 ی قه‌ته‌ر له‌میانی یارییه‌كانی گروپی نۆیه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌سه‌ر یاریگای تایبه‌ت به‌خۆی روبه‌روی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ندۆرا بووه، له‌م دیداره‌دا هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌كه باڵاده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر ئاست وئه‌نجامی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌كه سه‌پاند و یارییه‌كه‌شیان به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سوودی خۆیان یه‌كلا كرده‌وه، گۆڵه‌كانی یارییه‌كه‌ش له‌رێگه‌ی یاریزانان جیسی لینگارد دوو گۆڵ و هاری كین و بۆكایۆ ساكا تۆماركران. به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را باڵانسی خاڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه بۆ 15 خاڵ و پێگه‌ی خۆی له‌لووتكه‌ی ریزبه‌ندی گرپه‌كه‌ی به‌هێزتركرد .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP