عوسمان دیمبڵی لەبەرشە دەمێنێتەوە

وەرزش
15:39 - 2021-09-13

لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دەسبەردرای بەشێكی زۆر لە یاریزانەكانی بوو ، بەڵام ئەمجارەیان رێگای بەعوسمان دیمبڵی نەدا یانەكە جێبهێلێت و لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە ئامادەی خۆی پیشان داوە بۆندی عوسمان دیمبڵی نوێ بكاتەوە كە بۆندەكەی 5 مانگی دیكە كۆتایی دێت .
بە پێی سەرچاوە هەواڵیەكانی ئیسپانیا عوسمان دیمبڵی و بەرشەلۆنە بۆ 5 ساڵی دیكە لە ئامێزی یەكتر دەمێننەوە .
 
تیباس بەرشەلۆنە ناتوانێت بۆندی زەبەلاح بكات

خافێر تیباس سەرۆكی دەستەی یانە وەرزشییەكانی ئیسپانیا لە لێدوانێكدا بەتەواوی هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەی بێدەنگ كرد و هەواڵی مژدەبەخشی هەیە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ،  خافێر تیباس ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە توانای ئەوەی نیە هیچ بۆندێكی زەبەلاح و گران بەها ئەنجام بدات ئەویش بەهۆی قەیرانی دارایی و زۆری قەرزەكانیەوە ، دەربارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدیش خافێر تیباس باسی ئەوەی كردوە كە ژێرخانی وەرزشی یانەی شاهانە پتەوەو لەتوانایدا هەیە لە مێركاتۆ ( هالاند یان ئیمپاپێ ) بگوازێتەوە بۆ یانەكە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP