ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك ژێرده‌ریایی هه‌ڵگری چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ زه‌ریای هێمن و هیندی بڵاوده‌كاته‌وه‌

جیهان
02:50 - 2021-09-18



له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئوسترالیا، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك ژێرده‌ریایی كه‌ هه‌ڵگری چه‌كی ئه‌تۆمین له‌ هه‌ردوو زه‌ریای هێمن و هندی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئوسترالیا، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك ژێرده‌ریایی كه‌ هه‌ڵگری چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ هه‌ردوو زه‌ریای هێمن و هندی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی چین-ی به‌دوای خۆیدا هێنا.

 شاره‌زایانی بواری به‌رگری و نێوده‌وڵه‌تیش پێیان وایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ كاردانه‌وه‌ی توندی له‌ لایه‌ن چین و روسیا لێده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا دوور نییه‌ په‌كین و مۆسكۆ په‌نا بۆ بڵاوه‌پێكردنی به‌رفراوانی چه‌كی ئه‌تۆمی ببه‌ن.

 كه‌ ئه‌م كاردانه‌وانه‌ سه‌قامگیری و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ و وڵاتان ده‌خاته‌ لوتكه‌ی هه‌گیرساندنی جه‌نگێكی جیهانی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP