ئایسلاند ــ خانمان زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا

جیهان
08:12 - 2021-09-26


  له‌ وڵاتی‌ ئایسلاندا، خانمان به‌ به‌ده‌ستهێنانی له‌ 52%ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان، زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانیان پێكهێنا.

به‌پێی راگه‌یاندراوی ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ دوێنێ‌ شه‌ممه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئایسلاندا، خانمانی كاندید له‌ كۆی‌ 63 كورسی‌ په‌رله‌مان، 33یان به‌ده‌ستهێناو به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌و وڵاته‌ بوو به‌ یه‌كه‌م وڵاتی‌ ئه‌وروپا‌ كه‌ خانمان له‌ په‌رله‌ماندا ببنه‌ زۆرینه‌.

حزبی‌ سه‌ربه‌خۆش زۆرترین كورسی‌ به‌ده‌ستهێنا كه‌  16 كورسی‌ په‌رله‌مانه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP