هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه چاوه‌ڕانكراوه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان و فلادمیر پۆتین سه‌رۆكی روسیا، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ 29ی ئه‌یلولی 2021 له لەهاوینەهەواری سوچی لەڕوسیا بەڕێوەبچێت، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، هۆشدارییه‌كی توندی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیدان له كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس 400 دایه توركیا‌و ڕایگه‌یاند، نیگه‌رانن له كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانی S-400ی ڕوسیا له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه نوێیه‌كانیشیان بگاته ئه‌نجام، سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنین.
مارگرێت برینان به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه رێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ روسیا بۆ كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانی S-400 جێگه‌ی نیگه‌رانیه و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش به‌ته‌واوی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مریكا دوو دڵ نابێت له‌سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا.
مارگرێت برینان باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه به نوسراوی فه‌رمی هه‌مو ئه‌وانه‌مان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه دژی ئه‌مریكان و له ڕێگه‌ی یاسای سزاكان (CAATSA)یشه‌وه ئه‌مه‌مان ڕونكردوه‌ته‌وه كه سزاكان به‌سه‌ر هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌سه‌پێندرێت كه بازرگانی گه‌وره و به‌تایبه‌تیش كڕین له‌گه‌ڵ ده‌زگا سه‌ربازییه‌كان یان هه‌واڵگرییه‌كانی ڕوسیا ئه‌نجام بدات".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندووه كه ئه‌نقه‌ره پلانی كڕینی كاروانێكی دیكه‌ی سیستمی موشه‌كی به‌رگری ئاسمانی S-400ی هه‌یه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ئه‌و بڕیاره‌ش تایبه‌ته به توركیا و هیچ وڵاتێكی دیكه مافی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی توركیای نییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP