هه‌ولێر ــ زەوییە كارتەكان تاپۆ ده‌كرێن

ئابوری
18:49 - 2021-10-03


فەرمانگەیەكی تایبەت بە تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان كرایه‌وه‌و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستانش ڕایگه‌یاند، سەرجەم زەوییە كارتەكانی شاری هەولێر تاپۆدەكرێن.

   له‌ راگەیەندراوێكی  وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستاندا، ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌، پڕۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانی شاری هەولێر دەستیپێكردو چەندین هەزار كارتیش كران بە سەنەد، بە مەبەستی خێراتركردنی پڕۆسەكەش لەسەر پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش فەرمانگەیەكی تایبەت بە گۆڕینی كارت بۆ سەنەد دامەزرا و شوێنی تایبەت بۆ فەرمانگەكە و هەموو پێداویستییەكیش بۆ فەرمانبەرانی یەكەكانیان دابیندەكرێت.

لە راگەیەنراوەكەدا ئه‌وه‌ش هاتوە, فەرمانگەكە نوێنەری وەزارەتەكانی  داد، كشتوكاڵ و فەرمانبەرانی شارەوانی تێدایە و تەنها مامەڵە لەسەر گۆڕینی زەویی كارت بۆ تاپۆ دەكات بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كەمو دیاریكراودا سەرجەم كارتەكان بكرێن بە سەنەد و لەپێناو بە باشی بەڕێوەچوونی پرۆسەكەش جێگەی تایبەت بۆ فەرمانگەكە و هەموو پێداویستییەكیش بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لەو یەكەیەدا كار دەكەن، دابیندەكرێت و لە ماوەیەكی دیاریكراویشدا سەرجەم زەوییە كارتەكان تاپۆ دەكرێن.


ئەوەشخراوەتەروو پێشتر نزیكەی 128 هەزار زەوی كارت لە سنوری سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر دابەشكرابوون و پڕۆسەی تاپۆكردنی ئەو كارتانە دەستیپێكرد و تا ئێستا چەندین هەزار كارت كراون بە سەنەد، ئێستاش لە ڕێگەی دروستكردنی ئەو فەرمانگە تایبەتەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار سەرجەم كارتەكان دەكاتە سەنەد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP