كۆمپانیای فەیسبوك كەمێك پێش ئێستا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر، بڵاویكردەوە كە، ئاگاداری ئه‌و كێشانه‌ن كه دوچاری تۆڕه‌كه بوه‌ته‌وه‌و هەوڵدەدەن بەزوترین كات تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بخرێتەوە كار و لە خزمەتی بەشداربوان بێت،
فه‌یسبوك، داوای لێبوردنشی لەبەشداربوانی كردوه.
ئێوارەی ئەمرۆ دوشەممە 4ى تشرینی یەكەمی 2021 لە چەند وڵاتێكی جیهان تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك, ئینستاگرام و واتس ئەپ لە كاركەوتن.
لەگەڵ لەكاركەوتنی فەیسبوك، ئەپلیكەیشنی مەسنجەریش كە راستەوخۆ سەر بە فەیسبوكە لەكاركەوتوە.
(واتساب)ش رایگه‌یاندوه، ماوه‌ی( 24 سه‌عات)یان پێویسته، تاكو بتوانن خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دۆخی ئاسایی بگه‌ڕێننه‌وه‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، بەهۆی ئەو کێشەیه‌ی تووشی هات، فەیسبووک نزیکەی ٦%ی بەهای پشکەکانی له بۆڕسه‌ی جیهانیی لەدەستداوه.
هاوكات، كۆنگرێسی ئه‌مریكاش داواى له سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری فه‌یسبوك كرد هۆكاره‌كانی له‌كاركه‌وتنی ئه‌په‌كانی روونبكاته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP