پزیشكانی بێسنوور:باكوری سوریا دووچاری مه‌ترسیدارترین شه‌پۆلی كۆرۆنا بوه‌

تەندروستی
15:27 - 2021-10-17



ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنور هۆشداری دا لە ته‌شه‌نه‌كردنی (مەترسیدارترین شەپۆلی كۆڤید-19) لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان)و ده‌ڵێت، گەورەترین كێشه‌ كەمیی ئۆكسجین و ئامێری هەناسەدانی دەستكرده‌ لە كانتۆنەكان.  

ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنور،  لە په‌یامێكدا، ئاشكرای كردوه‌، ئەو كه‌سانەی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا تووشی كۆڤید بوون پێویستی زۆریان بە ئۆكسجین هەیە و لە ڕیزەكانی چاوەڕوانیدا وەستاون، ئەمەش وایكردووە ڕێژەی مردن زۆر زیاتر بێت لە شەپۆلەكانی ڕابردوو ،هەروەها رێژەی خۆ كوتان زۆر كەمە.  

  ڕێكخراوەكە هۆشداری له‌وه‌ش ده‌دات، كه‌ تاقیگەكانی پشكنینی كۆڤید، لە وەستانی یەكجاریدان بەهۆی لۆدو كەمیی پێداویستییەوەو لە شاری حەسەكە بوتڵێك ئۆكسجین زۆر زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت. 

پزیشكانی بێسنور، نه‌یاشاردوه‌ته‌وه‌، كه‌ شەپۆلی چوارەمی كۆڤید بگاتە لوتكە و داوا دەكات كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بچن بە هانای ناوچەكانی خۆ بەڕێوەبەردنی سوریا. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP