لە سودان كودەتای سەربازی روویدا

جیهان
07:42 - 2021-10-25

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسودان كودەتای سەربازی رویداو سەرۆك وەزیران و ئەندامانی مەدەنی لە ئەنجومەنی سەروەری سودان كە بەرزترین دەسەڵاتی سەربازی وڵاتەكە بوو، دەستبەسەركراون.

كۆمەڵەی پیشەیی سودان كە كۆمەڵەیەكی رەسمی سەر بە حكومەتی مەدەنی سودانە لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەخەرتومی پایتەخت جوڵەیەكی سەربازی نائاسایی رویداو عەبدوڵا حەمدوكی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە دەستبەسەركراوە، هەروەها سەرجەم ئەندامانی مەدەنی لە ئەنجومەنی سەروەری سودان دەستبەسەركراون.

ئەوەش هاتووە، لەم كاتەدا سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە خەرتوم پچڕاون و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانیش بەرەو شوێنێكی نادیار براون.

هاوكات دژی ئەنجامدانی كودەتا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێك لەهاوڵاتیان لەسودان رژاونەتە سەر شەقامەكان و بەسوتاندنی تایەو گرتنی شەقامەكان گوزارشتیان لەدۆخی نائارامی وڵاتەكەیان كرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP