یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا سه‌باره‌ت به‌گۆڵپارێزه‌گه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئوردنی دایه‌وه
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه‌ی یه‌كێتی تۆپی ئوردن دایه‌وه، كه داوای كردبو لێكۆڵینه‌وه بكات له ره‌گه‌زی راسته‌قینه‌ی گۆڵپارێزه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی ئێران.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه، كه رگه‌زی راسته‌قینه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی ئێران، مێیه.
دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی ئێران به‌سه‌ر هاوتا ئوردنییه‌كه‌یدا، یەکێتی تۆپی پێی ئوردن داوای لەیەکێتی تۆپی پێی ئاسیا كرد، لێکۆڵینەوە بکات لە رەگەزی راسته‌قینه‌ی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێران، کە بەشداری لە یاری کۆتایی پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا کرد و تێیدا ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP