لە دژی پێشێلکارییەکان و کۆکردنەوەی ھێز لە بەرامبەر
ئۆکراین، ئەمریکا و ناتۆ ھۆشداریی توندیان دایه روسیا.
لهو بارهیهوه، ڕۆبێرت مینیندێز ئەندامی ئەنجومەنی
پیرانی ئەمریکا، داوای لە جۆو بایدنی سەرۆکی وڵاتەکەی کرد، لە ئەگەری بەردەوامی پێشێلکارییەکانی
روسیا بەرامبەر حکومەتی ئۆکراین بە تایبەتیش لەسەر سنورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە،
سزای نوێ و توند بەسەر مۆسكۆدا بسەپێنێت.
ههروهها یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی پەیمانی
باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)ش رایگەیاند، زۆر بە وردی چاودێری حکومەتی ڕووسیا دەکەین لە
کۆکردنەوەی ھێز لە سنورەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکراین کە ئەوەش پێشێلکارییە.
ستۆڵتنبێرگ، لە ھەر ڕووداوێکی نەخوازراویشدا
حکومەتی مۆسکۆی به بەرپرسیار زانی.
ههر لهو چوارچێوهیدا، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا
لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی روسیا له پەیوەندییهكی تەلەفۆنیدا،
داوای له مهولود چاوشئۆغڵو هاوتا تورکیەکەی كردوه، نیگەرانییەکانی مۆسکۆ سەبارەت
بە هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتهكهی بۆ ئۆکرانیا بە جددی وەربگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP