بانكی ناوه‌ندی عێراق، به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره و به‌كارهێنانی بۆ كاری تیرۆرستی، بڕیاری دا بۆ گواستنه‌وه‌ی زیاتر له 10 هه‌زار دۆلار له خاڵه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان پێویسته به‌ڵگه بۆ خەرجكردن و هۆكاری جوڵە پێكردنی پێشكه‌شبكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه بانكی ناوبراو، له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه، به‌بێ هۆكار ته‌نها ڕێگه به گواستنه‌وه‌ی بڕی 10 هه‌زار دۆلار یان هاوتاكه‌ی له دراوه‌كانی تر ده‌درێت له خاڵه سنوورییه‌كان.
سه‌باره‌ت به دیناری عیراقییش، ته‌نها رێگه به ملیۆنێك دینار ده‌درێت و له‌و بڕه‌ش زیاتر ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، بۆ گواستنه‌وه‌ی زیاتر له‌و بڕه پاره‌یه، ده‌بێت هۆكاری بردنه‌ده‌ره‌وه و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه، روونكرابێته‌وه، یان خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڵێننامه پڕ بكاته‌وه له 30 رۆژدا به‌ڵگه پێشكه‌ش بكات كه بۆچی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی گواستووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP