به‌هۆی كه‌می خواست و زۆریی به‌رهه‌م، نرخی مریشك دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆوه ده‌بینێت و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانش ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی مریشك خاوه‌ن كێڵگه‌كان زیانی زۆریان پێگه‌یشتوه.
نازم جاف سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان لە ڕاپۆرتێکی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانیدا، ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو كه، نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌كانه‌وه به دوو هه‌زار و 500 دینار بۆ بازاڕه‌كان ده‌رچووه ، هۆكاری دابه‌زینی نرخی مریشكش په‌یوه‌سته به زۆری به‌رهه‌م و كه‌میی خواست.
ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رابردوو نرخی عه‌له‌ف و جوچك و هه‌ندێ شتی تر گران كرا، ئێستا نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك تا پێده‌گات و ده‌خرێته بازاڕه‌وه دوو هه‌زار و 800 تا سێ هه‌زار دینار له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان ده‌كه‌وێت، بۆیه زیانمه‌ند ده‌بن.
باسی له‌وه‌شكردوه، كه له ئێستادا زیاتر له %20ی خاوه‌ن كێڵگه‌كان جوچكیان داخڵ نه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی زۆر ده‌كه‌ن و نرخه‌كه‌ی له بازاڕدا زۆر دابه‌زیووه، له كاتێكدا پێشتر نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له‌سه‌ر خاوه‌ن كێڵگه‌كان دوو هه‌زار و 100 دینار ده‌كه‌وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP