31 كۆچبەر لەكەناراوەكانی فەرەنسا خنكان

جیهان
06:15 - 2021-11-25

بەهۆی تێكشكانی بەلەمێكەوە 31 كۆچبەر لەكەناراوەكانی فەرەنسا خنكاون و وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش هەواڵەكە پشتڕاست دەكاتەوە.
جیڕاڵد دارمانیان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، رایگەیاندوە:" بەداخەوە 31 كۆچبەر لەكەناراوەكانی فەرەنسا، كەلەژن ومنداڵ و پیاو پێكهاتوون خنكاون".
رونیشكردوەتەوە:" قاچاخچیەكان هۆكاری سەرەكی ئەم رووداوانەن و هێزەكانی پۆلیس بەدواوەیانن".
بەپێی ئەو دەنگۆیانە بڵاوكراونەتەوە، لەناو ئەو كۆچبەرانە، كۆچبەری كورد هەیە، بەڵام تاكو ئێستا بەشێوەیەكی رەسمی پشتڕاست نەكراوەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP