عیراق به‌نیازه‌ به‌كارهێنانی تیكتۆك قه‌ده‌غه‌ بكات

زانست و تەکنەلۆژیا
08:41 - 2021-12-08

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، به‌نیازن ئه‌پڵیكه‌یشنی تیكتۆك له‌ سه‌رانسه‌ری عیراق قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن و له‌ئێستاشدا ئه‌نجوومه‌نێك كۆبوونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی زیان به‌ ئادابی گشتی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن، له‌و رووانگه‌یه‌وه‌ گه‌یشتوون به‌وه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی تیك تۆك به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن به‌و هۆیه‌ی كه‌ بنه‌ما گشتییه‌كان له‌به‌رچاو ناگرێت.

تیكتۆك به‌ یه‌كێك له‌ تۆڕه‌ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان هه‌ژمارده‌كرێت و له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ 1 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌بووه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP