پزیشكانی بێسنور: پۆله‌ندا رێگری دەكات لەگەیاندنی هاوكارییەكان بە كۆچبەران

جیهان
13:23 - 2022-01-07

رێكخراوی پزیشكانی بێسنور رایدەگەیەنێت پۆله‌ندا رێگری دەكات لە گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكانبۆ كۆچبەرانی سنوری نێوان ئەو وڵاتە و بیلاروسیا ئەمەش مەترسی زیادبوونی ژمارەی قوربانیان زیاتر دەكات.

لەراگەیەندراوێكدا رێكخراوی پزیشكانی بێسنور رونیشیكردوەتەوە، ماوەی سێ مانگە هەوڵ دەدەن مۆڵەت لەحكومەتی پۆله‌ندا وەربگرن تابتوانن هاوكارییە مرۆییەكان بگەیەننە كۆچبەران، بەڵام  بەهۆی رێگرییەكانی پۆڵەندا هەوڵەكانیان بێ ئەنجام ماوەتەوەو لێپرسراوانی پۆله‌ندا بەتەنگ هەوڵەكەیانەوە نایەن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو ئەوەی ئێستا لە سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە دەگوزەرێ قبوڵكراو نییە، بەو پێیەی مانەوەی دۆخەكە بەم شێوەیە دەبێتە هۆی زیادبونی ژمارەی قوربانییان.

هەزاران كۆچبەری عێراقی و هەرێمی كوردستان لە چەند مانگی خۆیان گەیاندەسنوری نێوان پۆلەندا و بیلا روسیا وەكو هەوڵێم تا لەوێوە بگەنە ئەوروپا بەڵام پۆلەندا ئامادەنییە دەرگا بۆ ئەو كۆچبەرانە وڵابكات، هەربۆیە بەشێكی زۆری كۆچبەران دوای بێ هیوا بونیان لەرێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و هەولێرەوە گەڕانەوە عیراق.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP