ئیمارت یەكەم وڵاتی عەرەبیە كە هەموو هاوڵاتییەكانی ژەمی یەكەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە

جیهان
17:13 - 2022-01-17

ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو، بەیەكەمیین وڵاتی عەرەبی لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، كە هەموو هاوڵاتیەكانی، ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە. 
وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی كۆمەڵگەی ئیمارت لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە، تاكو ئێستا سەرجەم هاوڵاتیان، ژەمی یەكەمی ڤاكسینیان وەرگرتووەو، لەسەدا 93یش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە. 
وەزارەتی تەندروستی ئیمارات ڕوونیشیكردوەتەوە، تاكو ئێستا 23 ملیۆن و 90 هەزارو 649 ژەمە ڤاكیسنیان بۆ هاوڵاتیان بەكارهێناوە، ئەمەش دەكاتە ڕێژەی سەدا سەد بۆ وەرگرانی ژەمی یەكەم و ڕێژەی لەسەدا 93 و پۆینت 8 ، بۆ وەرگرانی ژەمی دووەم. 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP