بالۆتێلی بانگێشتی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرایەوە

وەرزش
14:53 - 2022-01-22



دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە ریزەکانی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا ، دواجار ماریۆ بالۆتێلی ھێرشبەری ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئەدەنە دیمیر سپۆری تورکی بانگێشتی ریزی نیراتزۆری کرایەوە ، بە پێی ھەوالێک کە رۆژنامەنوسی دیاری وەرزشی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردۆتەوە بالۆتێلی بانگێشتی ھەڵبژاردەکە کراوەتەوە ، ناوی بالۆتێلی بۆ یارییەکانی پاشکۆی جامی جیھانی ٢٠٢٢ زیادکراوە ، بەمەش مانچینی دەیەوێت ھەلێکی دیکە بدات بەو یاریزانە تاکو ئاستی خۆی پیشان بدات و ھاوکاری وڵاتەکەی بکات بۆ گەیشتن بە یارییەکانی جامی جیھانی ، دواین بەشداری کردنی بالۆتێلی لەگەڵ ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ بەرامبەر بە وڵاتی پۆڵەندا لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا .
لەم وەرزەدا بالۆتێلی ٧ گۆڵی لە خولی یانەکانی تورکیا تۆمارکردوە ، دوو ئاسیستی  کردوە و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە . 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP