عیراق.. لەئەگەری نەبوونی بودجە حكومەت پشت بە بودجەی ساڵی 2021 دەبەستێت

ئابوری
07:27 - 2022-01-24

ئەندامێكی پێشووی لیژنەی دارایی، زانیاری لەسەر چۆنیەتی خەرجكردنی بودجەی ساڵی 2022 ئاشكرادەكات. 

محەمەد شەبەكی، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشكرایكردووە، لەحاڵەتی نەناردنی بودجەی ئەمساڵ لەلایەن حكومەت یاخود پەسەندنەكردنی لەلایەن پەڕلەمانەوە، ئەوا بەپێی بڕگەی 13 لە یاسای كارگێڕی دارایی، دەبێت حكومەت پشت بە بودجەی ساڵی 2021 ببەستێتت.

ئەو پەڕلەمانتارە ئاشكراشیكردووە، دەبێت حكومەت لەوكاتەدا پشت بە زانیارییەكانی بودجەی ساڵی ڕابردوو ببەستێت لەخەرجكردنی پارە. 

دەبوایە حكومەت لەمانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی بناردایەتە پەڕلەمان، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنەكان و پێكنەهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، تا ئێستا پڕۆژە یاساكە نەنێردراوەتە پەڕلەمان، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ عیراق پرۆژە یاسای بودجەی نەبێت. 

سەبارەت بە 200 ملیارەكەی هەرێمی كوردستانیش، تا ئێستا دیارنییە حكومەتی عیراق بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ، بەچی میكانیزمێك پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت ؟


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP