ئاگاداریەکی زۆر گرنگ بۆ کەرکوکیەکان و خەڵکی جێناکۆکەکانی مادەی ١٤٠

ئەسعەد جەباری
21:43 - 2025-04-17

ئاگاداریەکی زۆر گرنگ بۆ کەرکوکیەکان و خەڵکی جێناکۆکەکانی مادەی ١٤٠
تکایە ووریابن، لەهیچ شارێکی نێو هەرێمی کوردستان (ئاپڵیکەیشن)ی تازەکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دامەبەزێنن بەمەبەستی تازەکردنەوەی فۆڕمەکانتان، (البطاقة التموينية) ئەوەی لەوێنەکەدا دامناوە!، چونکە تۆ لەهەر شارێکی هەرێمی کوردستانەوە ئەو فۆڕمە پڕبکەیتەوە، تۆتۆماتیکیەن لای ئەو فەرمانگەییەی ئەو شارەدا ناوت تۆماردەکرێ کە پڕتکردوەتەوە، واتا تۆ لەپارێزگای سلێمانی یان هەولێر یاخوود دهۆک یا هەڵەبجە ئەو ئاپڵیکەیشن-ەی دایدەگری و کاری لەسەر دەکەی هەر لەوێش ناوت داخڵ دەبێ کە تۆ  خەڵکی ئەوشارەی نەک کەرکوک و شوێنەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، واتا خۆت بێئەوەی بزانی ناوت دەچێتە دەرەوەی پارێزگای کەرکوک و شوێنە جێناکۆکەکان!!.
ئەم ئاپڵیکەیشن-ە داوێکە بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەتی بۆ کەرکوکی کوردان، لێرەوە سەرئەنجام دەزانرێ کە ئەو فۆڕمەی پڕ دەکرێتەوە لەبناغەدا لەشارێکیتر دادەنیشێ نەک شارە ڕەسەنەکەی خۆی، بۆیە دەبێ خەڵکی کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نابێت هەرگیز لەشارەکانی هەرێمی کوردستانەوە فریوبخۆن و ئەو ئاپڵیکەیشن-ە دابەزێنن و فۆڕمیان نوێ بکەنەوە لەو شارانەوە، بەڵکو دەبێ هەرچۆنێک بووە بچنەوە بۆ کەرکوک و لەوێ لینکی ئاپڵیکەیشن-ەکەیان دابەزێنن و هەر لەوێشدا لەنێو بازنەی سنووری پارێزگای کەرکوک فۆڕمی خۆراکیان نوێ بکەنەوە، بەمەش پیلانی دەسەڵاتدارانی ناوەند تێکدەشکێنن و ئیسپاتی دەکەن کە خەڵکی ڕەسەنی کەرکوکن.
ووریابن کەرکوکیەکان بەتایبەتی، ئەم ئاگادارینامەیەی من لەدڵسۆزیمەوەیە بۆ نەتەوەکەم و کەرکوکی کوردان.. هەتا دەتوانن خزم و هاوڕێیانتان ئاگادار بکەنەوە کە هەرگیز نەکەن فۆڕمەکانتان لەنێو شارو شارۆچکەکانی هەرێمەوە لەڕێی ئینتەرنێت پڕبکەنەوەو نوێی بکەنەوە چونکە بێ ئەوەی بەخۆت بزانی یان نەء تۆ بەخەڵکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەناسرێی و لەپاشەڕۆژیشدا فۆڕمی خۆراکت ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەکرێت کە لێیەوە  فۆڕمت نوێ کردووەتەوە.
وەسەلام....
دڵسۆزتان
ئەسعەد جەباری

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP