دامەزراندن یان داڕزاندن؟
ئەبێ ناوهێنانێکی لەم جۆرە بۆ ئەم دەستەواژەیە ئاخ و داخی چەن ڕۆحی لێ بێتە دەر؟
بڕوانامەی زۆر هەن بە (بــــــا) کراون، پەراوێزخراون، گەردەلوولی گەندەڵی و خۆویستی و بەرژەوەندی و تاکگەرایی و تەراتێنیی، هەمووی داماڵیوە
ڕێزو قەدرو پایەو پێوەریان نەهێشتووە
ئاکاریان لە بوونی بەدەستهێنانی زانست و پایەکانی لە جێبەجێنەکردنیدا ونکردووە
چاوەکانیان بۆ حەزی بوون بەرەو لووتکەکانی فێربوون و جێگیربوون لە دەستکەوتی حەڵاڵ و پاکژ، کوێر کردووە
جەستەی هەزارانیان لەپێناو هەڵپەیەک بۆ پارووی حەڵاڵ، شەکەت و لاواز کردووە
بۆ دەستکەوتنی بژێویی، دەستێکی هەژار قوربانییەو بەرتیلی بەر دەرگای زەنگینێکە
تا کەی و بەرەو کوێ ؟
بەرەو کام دەرگاو ڕێگای کام کونجی دادپەروەریی؟
کام سایەو سێبەر ؟
کام پەنا و ؟ کام ڕێبەر ئەم دەردە کوشندانە لە بن دێنێتە دەر؟
کام گوێقوڵاغ بۆ بیستنی ئەم هەقیقەت و ڕاستییە گوێ ڕائەگرێ؟
لەکاتێکدا لە هەموو شوێنێکی دونیا دامەزراندن، دامەزراندنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی و خۆشبەختی ڕۆحیی و هەلی کارو بووژاندنەوەی پایەکانی کۆمەڵگایە کەچی لای ئێمە داڕزاندن و چەوساندنەوەو پەراوێزخستن و پەکختستن و ئیشی لابەلایە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP