تاوانی ژن کوشتن

خه‌مين ساڵح
12:09 - 2022-05-04

بەداخەوە تاوانی ژن کوشتن لە ھەرێمی کوردستان ساڵەھای ساڵە ھەیەو بەردەوامی ھەیە، لەکاتێکدا لەزۆربەی وڵاتانی جیھان یەکەم خاوەن ماف منداڵانن پاشان دووەم خاوەن ماف ژنانن بەڵام لە کوردستان سەرەڕای بەھێزی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و سەرەڕای ئەوەی کە زۆرینە موسوڵمانین کەچی ھێشتا کەسانێک لە ئاستی مافی ژنان نابیست و نابینان، لەکاتێکدا ھەمو پیاوێکی مەزن و خاوەن ھێزو کاریزما زادەو پەروەردەی ژنانن،  زۆربەی کەسایەتیە سەرکەوتوەکان سەرەتا ھەر ژنێک دایکایەتی کردون، بەھیوام ڕۆشنبیری تاکی کورد بگاتە ئەو ئاستەی درک بەوە بکات کە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشدا ئاماژە بە پیرۆزی دایک و ژن کراوە، وە چیتر کارەساتی لەم شێوەیە جەرگبڕو وەک ئەوانەی پێشترو پێشتر ڕویان داوە بەکۆتا بێن و کەس نەبێتە داکۆکیکار و داڵدە داری تاوەنباران ، بەڵکو وەک سەرۆک مام جەلال کە ھەمیشە پشتیوانی ژنان بو لە پێشترداو ئێستاش کاک قوباد وەک کەسایەتیەکی خاوەن پێگەو دیاری ھەرێمی کوردستان بوێرو ڕاستگۆ ڕوبەڕوی ئەم جۆرە تاوان و کارەساتانە ببنەوە.

 

نا بۆ توندو تیژی دژ بە ژنان.

 

خەمین ساڵح 
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP