لەم وتەبێژەی حکومەت دەپرسین؟؟

شێخ سەروەر بەرزنجی
19:24 - 2023-01-01

لەم وتەبێژەی حکومەت دەپرسین؟؟

شێخ سەروەر بەرزنجی 

دوای روداوێکی نەخوازراو لە پارێزگای سلێمانی، یەکێک لەو کەسانەی زۆر بەپەلە ھاتە سەرخەت وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بوو.
ئەوەی مایەی سەرسووڕمانە وتەبێژی حکومەت زۆر بەتوندی ئیدانەی روداوەکەی کردو زۆر خەمخۆرانە خۆی نیشان دا،
بەڵام دوای چەند سەعاتێک لە قسەکانی وتەبێژی حکومەت روداوێکی ھاوشێوە لەناوجەرگەی ھەولێردا ڕویداو لەشەوی سەری ساڵدا پەلاماری ژنێک درا.
دوای ٢٤ سەعات لەوەی روویدا ھیچ جۆرە خەم خۆریەک بۆ ئەو روداوە لەلایەن وتەبێژی حکومەتەوە بەدی نەکرا؟!

لێرەوە لە وتەبێژی حکومەت دەپرسم ئایا پەلاماردانی ئافرەتێک یان پیاوێک لە پارێزگای سلێمانی جیاوازی چیە لەپەلاماردانی ئافرەتێک یان پیاوێک لە پارێزگاکانی تری ھەرێم،؟!
ئەم بێدەنگیەی وتەبێژی حکومەت دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە خەمخۆریەکەی وتەبێژ بۆ روداوەکە نەبووە، بەڵکو بۆ مەرامی سیاسی بوە،  مەبەستی لێدانە لە پڕۆژەی ئاشتکردنەوەی پارێزگای سلێمانی...
ئەگەر بابەتەکە خەمخۆری بێت بۆ دژایەتی کردنی توندوتیژی، ئەوە دەبوو ھەر دوای پەلاماردانەکەی شاری ھەولێریش کە لە میدیاکان بڵاو کرایەوە، وتەبێژی حکومەت ھاوخەمی بۆئەو روداوەش دەر بڕیایە..

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP