کۆتاییەکی کراوەی هەیە، بیست ساڵ دوای کەوتنی دوو بت

ستران عەبدولڵا
13:00 - 2023-04-09

کۆتاییەکی کراوەی هەیە
بیست ساڵ دوای کەوتنی دوو بت 
 

هه‌ر زاڵمه‌و زه‌والێكی هه‌یه‌
هه‌ر زوحاكێك و كاوه‌یه‌كی  هه‌یه‌
ئه‌گه‌ر كاوه‌ش نه‌بێ بتی دیكتاتۆری هه‌ر ده‌كه‌وێ . ئاخر حوكمی ته‌ئریخه‌ و داستانی نه‌ورۆزی ژیان وا ده‌ڵێ.   فه‌قه‌ت بوونی كاوه‌ و  كاوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ باشن كۆتایی زستانی سته‌م نزیكتر ده‌خه‌نه‌وه‌ و به‌هار پێشده‌خه‌ن. 
بۆ عەرەبی عێراق و هەموو کۆمەڵانی خەڵکی عێراق کەوتنی بتی سەددام ، لە ٩-٤ بە جلی عەسکەرییەوە لە ناو بەغدا رەمزی کەوتنی عەسکەرتاریەت و حوکمی چەک و جەنگ بوو، شکاندنی پەیکەری ته‌عریب ، په‌یكه‌ری سته‌می سەددام لەناو جەرگەی شاری کەرکوک له‌ رۆژی 10ی نیسانی ساڵی 2003دا، سەرەنجام ئەویش کەوتنی بت بوو ، بەڵام بتێک کە دژی رەسەنایەتی کوردستان و بۆ پاکتاوی نەژادی بوو. هەردوکیان هی سەددام بوون،  بەڵام بە مانای جیاواز. 
ئیتر وا بوو شەڕی ئاماژەکان  .نۆی نیسان پەیکەری سەدام بە جلی عەسکەری  لە بەغدا دەروخێ، ئینجا دەی نیسان  پەیکەری سەددام بەجلی تەعریبەوە لەکەرکوک دەروخێ .ھەر لایەنە و سەددامی خۆی روخاند .ئەمە کرۆکی پرۆسەی رزگاری عێراقە کە ئەمرۆ و سبەی یادی بیست ساڵەی دەکرێتەوە 
ئێستا دوای بیست ساڵ دیموکراسییەکی شەلەشەل ماوە و هەشن لە کەرکوک دەخوازن سواقی بتی تەعریب بدەن.
لە کوردستانیش هەن مەیلێکی توندی ستەمکارییان هەیە و شۆڕش دزن و دیموکراسی دژن
شریتی داستانەکە وەک فیلمی مۆدێرنی سینەمای نوێیە؛ کۆتاییەکی کراوەی هەیە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP