ئەرێ کەس نیە برێتە ئەو حکومەت و پەرلەمانەی هەرێم لۆ وادەکەن ؟

غازی فەیسەل
14:21 - 2023-04-30

ئەرێ کەس نیە برێتە ئەو حکومەت و پەرلەمانەی هەرێم لۆ وادەکەن ؟ 

لەناوچە کێشە لەسەرەکان چاوەڕێ بووین کێشەکانمان چارە سەربکەن 

نەمانزانی کێشە لۆ ناوچە بێ کێشەکانیش درووست دەکەن !! 

باشە حوکمڕانی و دەوڵەتداری ئەوهایە 
ئەخەر سەدەیەک قوربانی دان بەحرێک خوێن و خەباتێکی دووروو درێژ  
هەزاران ماڵ وێرانی  و ئاوارەیی چما
لۆ ئەو تانەو تەشەرانەی ئەوڕۆمان بوو ؟ 
لە جیاتی پەروەردەو فێرکردن لە جیاتی بایەخ دان بە ژیان و گوزەرانی کۆمەڵگا  لە جیاتی پێش خستنی خوێندن و کەرتەکانی کشتوکاڵ و تەندروستی و  ئاوەدان کردنەوە و جادەو گەڕەک و خزمەت گوزاریەکان لەجیاتی خۆشتر کردنی ژیانی خەڵک 
  هەمووی  بووە  فڵان وای گۆت و فیسار وادەڵێ و کۆمەڵێک بوختان و قسەی سواوە باوەڕبکەن جاران هەموو زمان پیسێکیش وا بێ شەرم نەبوو بەرامبەر مەجلیسی کوردەواری 
 وەڵاهی خەریکە بڵێم  ئۆندە حەیایەی لە ڕووە کۆمەڵایەتیەکەی جاران کۆش کرابۆوە  ئەو حکومەتە ئەویشی نەهێشت   
ئەوەیە  برا گەورایەتی  و  دەوڵەتداری کاکە خۆتان حەیاتان نیە لۆ حەیای گەلی کوردی قوڕبەسەر دەبەن وەڵڵا  لەدەست  بوختان و تەشهیرو ناوزڕاندن و ناشیرین کردنی کۆمەڵێک زمان پیسی دەوروو پشتتان  وا خەریکە حەیای خەڵکە دڵسۆزو بەحەیاکەش دەبەن 
 بڕۆن ڕووبەڕوو دانیشن و بیبڕێننەوە چیتان هەیە بیڵێن  ئەخەر لۆ ئەوپلارو  توانج و یەکتر شکانە لەسەر  فیسبوک و شاشە کانی تیڤی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وا دڵی دووژمنان خۆش دەکەن
 بڕۆن بەرەو ڕوو یان تێکەڵی کەنەوە یان دوو هەرێمی بچوکی سەربە مەرکەزبن و چیتر سەری خەڵک مەیەشێنن
  بەخوای مردن باشترە لەو دەوڵەتداریەتان و خەڵکتان تەواو بێ ئومێدو بێزار کردیە و بەخۆدا نەچنەوە وڵاتە گەورەکان دوو سێ ئەفەندیتان لێ ڕاست دەکەنەوەو خەڵکیش لەڕقی ئەو ناتەباییەی دەنگیان پێ دەداو ئەنگۆش سەروەت و سامان و کورسی و ڤێلاو مێلاتان لێ دەستیندرێتەوە ئەنگۆ بەخۆتان زەرەر مەندی یەکەم دەبن لەسەرۆکی پەرلەمان و حکومەتەوە تا دوا پلەو دەسەڵات   !!  

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP