کێ ئەبێ داوای لێبووردن بکا!؟

يوسف ته‌ها
21:31 - 2021-03-13

کێ ئەبێ داوای لێبووردن بکا!؟
لێبوردن و ھەموو ئامرازەکانی لێخۆشبوون لە بەرامبەر ھەڵەیەک یاخوود کارێکی چەوت" دا،گەر مانای گەورەیش نەبێ ئەوە ھیچ لە کەرامەت و شکۆی وڵات و گەل و خوودی تاکە کەسیش کەم ناکاتەوە.
لێدوانی موفتەخۆرێکی بارەگای بەرزانی لە مەڕ ئەوەی کە دەبێ "لاھورشێخ جەنگی"داوای لێبووردن بکات لە کەیسی ١٦ـی ئۆکتۆبەردا دواتر بەرزانی لە گەڵی کۆدەبێتەوە، جێگەی خۆیەتی چەندین بابەتی تەنز و واقعـی لە سەر دروست بکرێت و بوترێت.
ئاخر گەلۆ مەسەلەکە داوای لێبووردنی ١٦ـی ئۆکتۆبەر بێت،ئەدی کێ مەراسیم و پەتی سێدار ڕێک"بخات،بۆ داوای لێبووردن و قەنارەکردنی بکەرەکــانی ھەریەک لە:-
🔹"ئاشبەتاڵــی شۆڕشی ئەیلوول!
🔹"کارەساتی ھەکاری!
🔹"دروستکردنی قیادە مۆقەدە و دژایەتی کوردانی ئازادی خواز!
🔹"ھاوکاریکردنی سوپای تورک بۆ لیدان لە کوردانی باکوور!
🔹"خەندەقەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و پیلانی بەردەوام لەبەرامبەری ئەو بەشيدا!
🔹"تەسلیمکردنی کچ و ژنی ئێزیدیەکان بە داعش!
🔹" سەرتۆپی خیانەتەکانی کە ٣١ ئاب"ە کە  تێدا بە ئاڵای زەردەو کەوتنە پێش سوپای بەعس باشوریان داگیر کرد!
🔹" جاڕی ڕیفراندۆم و تەسلیمکردنی لەسەدا ٥١یــکی خاکی کوردستان!
ئەمە جگە لە تیرۆری تاکەکەسی و بێنازکردنی بنەماڵەی کوردەپەروەر و مناڵی ھەژاری ئەم نیشتمانە.
گەلۆ خۆ ئێستا خەڵکی لە ھەر چوار بەشەکەی کوردستان، ھەر بەسەر پێوە و بەبێ بیرکردنەوە بە ھێندەی ژمارەی پەنجەی دەستی خیانەتان بۆ ئەژمێرێن،سەیرە ئێوە بونەتە فریشتە و دەسی چەوری خۆتان و ڕووی ڕەشی مێژووتان،بەکەسان و لایەنی تر دەسڕن.
ئێستا و دوای ئەم مێژووە پڕ لەخیانەت و قینە پێم ناڵێن پێویستە کێ حزوری ھەبێ لەبەردەم دادگا و ئەو بارەگایەدا بۆ داوای لێبووردن؟

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP