له‌م كوردستانه‌داو له‌م كابینه نۆیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌و له سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوكمی سه‌رۆك كابینه‌كه، رووداوی وامان گوێ لێده‌بێت و ده‌بینین، نه له هزری هیچ ئینسانێك جێی ده‌بێته‌وه‌و نه له هیچ لۆژیك و فه‌لسه‌فه‌یه‌كشدا ده‌یدۆزینه‌وه، مه‌گه‌ر له عه‌نتیخانه‌كان نه‌بێت، ده توخوا خه‌ڵكینه ئێوه ته‌ماشا بكه‌ن، گه‌نجێكی دڵسۆز‌و نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی خێرله‌خۆنه‌دیوی وه‌ك (شێروان شێروانی) ته‌نها به‌هۆی جیاوازی له بیروبۆچوونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كابینه‌ی نۆو حزبه‌كه‌ی، دادگای هه‌ولێر چه‌ندین ساڵ سزای زیندانیی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، كه‌چی له هه‌مان رۆژ و له هه‌مان شار، زاوای جه‌لادی گه‌لی كورد‌و تا مه‌چه‌ك سووری به خوێنی گه‌لانی عێراق، كه یه‌كێكه له داواكراوانی دادگا‌و گه‌لانی عێراق، ده‌مرێت و ئه‌وپه‌ڕی ریزو ئیحترامی لێده‌گیرێت؟؟
پێشتریش (عیزه‌ت دوری) جه‌لادو جێگری سه‌دامی دیكتاتۆر‌و چه‌ندین بكوژ‌و تاوانباری دیكه‌ی به‌عس هه‌ر له هه‌ولێرو دهۆك مردن، ئێستاش به شایه‌دی ئه‌دهه‌م بارزانی یه‌كێك له نزیكترین كه‌سانی نزیك له سه‌رۆكی پارتی و ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته، به‌عسییه‌كان به ماشای خۆیان له‌هه‌ولێر ده‌ژین و له‌لایه‌ن پارتییه‌وه داڵده‌دراون.
ئه‌وه‌ی كه زۆر سه‌یره‌و مه‌گه‌ر ته‌نها له مۆزه‌خانه‌ی دێرێنه‌كان به‌رچاو بكه‌وێت، پارتی كوردایه‌تیی به حزب و كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌رو نه‌ته‌وه‌یی ده‌فرۆشێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP