چۆن پلانەکەی شەنگال لە مەخمور شکستی هێنا

غـازی فەیسەڵ
12:56 - 2023-08-07

چۆن پلانەکەی شەنگال لە مەخمور شکستی  هێنا ؟!  لە یادی 9 ساڵەی  تەسلیم کردنی مەخمور بەداعش !  لە سەرەتای مانگی ئابی 2014 دا داعش بەپلانێکی ژێر بەژێرو نهێنی   لە پێشڕەوی دابوون بۆ قەتل و عامی خەڵکی سڤیل بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەت هەر  4 چوار ڕۆژ دوای قەتل و عامی ژن و منداڵ و پیرو پەککەوتەی خوشک و برا ئێزیدیەکانمان لە  شەنگال  و ڕۆژی 6 ی 8 ی  2014 دەنگۆی هێرشی داعش بۆ سەر مەخمور بڵاو بۆوە بۆیە خەڵکی مەخموری خۆڕاگرو ناحیەو گوندەکانی  لەگەڵ کادرانی کۆمیتەی مەخمورو کەمپی پەکەکە و  گەنجانی خوێن گەرمی سنورەکەمان بیریان لە بەرگری و خۆڕاگری دەکردەوە  خۆیان ئامادە دەکرد بۆ بەرگری کردن لە مەخمور و شاخی قەرەچوغ  بەو مەرجەی  هێزەکانی یەکەی 80 ی پارتی پشتیوانیان بکەن  بەڵام لەدوای تەسلیم کردنی شەنگال بەتیرۆرستانی داعش و خەم ساردی هێزەکانی پارتی  خەڵکی ناوچەکە گومانیان  هەبوو کە بەرگریان لێ نەکەن و بەدەردی شەنگال ببردرێن  هەرواش دەرچوو ، بۆیە  هەر شەوی 6 لەسەر 7 ی ئابی ٢٠١٤ گەورەترین هێزی پارتی کەهەزاران پێشمەرگەی یەکەی 80 و سەدان پارچە چەکی قوڕس و سەدان هەمەرو ئۆتۆمبێلی سەربازی بەبێ ئەوەی تەنها  یەک فیشەک بتەقێنن  لە درێژی  چل کیلۆمەترو لە زێی بچوک تا زێی گەورە  واتە  لە گوندی گڕاو لەڕۆژهەڵاتی قەرەچوغ تا گوندی کوشاف دەکاتە ڕۆژ ئاوای قەرەچوغ و سەدان بنکەو باڕەگای تۆکمەیان چۆل کردوو هەموو هێزەکانیان لە ڕەبیەو ناو شارو ناوگوندەکان بەخێرایەکی زۆر گوماناوی کشاندەوە بۆ بەیانیەکەی 7 ی ئاب وا ڕایان دەکرد ڕێگە نەمابوو دانیشتوانی ناوچەکە ڕێگەی هەڵاتنیان بەرکەوێت   بۆیە خەڵکی ناوچەکەمان لەوە گەیشتن هەمان پلانی شەنگال بۆ مەخموریش دانراوەو ناچار دانیشتوانی مەخموریش بەدووای هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ژن و مناڵیان ڕزگار کردوو مەخمور چۆل کرا و داعش بەهێزێکی کەمەوە هاتنە ناو مەخمور بەبێ ئەوەی هیچ بەرگریەک لەمەخمور بکرێت تەنها پەکەکە لەڕۆژهەڵاتی مەخمور پارێزگاریان لە کەمپەکە کرد بۆیە دانیشتوانی  مەخمورو ناحیەو گوندەکانی بەئازایەتی و جەربەزەیی خۆیان توانیان  لە پلانێکی مەترسیدار خۆیان ڕزگار بکەن و شارو گوندو ماڵیشیان کەوتە دەست تیرۆرستانی داعش تا لەدووای چەند ڕۆژێکدا دژە تیرۆرو یەکەی 70 ی  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و خەڵکی تێکۆشەری مەخمورو قەراج و کەندێناوە مەخموریان لەدەست تیرۆرستانی داعش ڕزگار کرد لەم یادە تاڵەدا سڵاو دەنێرین بۆ شەهیدانی کوردستان و  داوا  لە هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای عێراق و هێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین  چیتر چاوەڕێی کات نەکەن و پەلە بکەن بۆ پاککردنەوەی شاخی قەرەچوغ لە دەست چەکدارانی داعش بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ناوچەکانمان نەمێنێت و ئارامی بگەڕێتەوە ناوچەکانمان و دێهاتەکانمان ئاوەدان بێتەوە و ژیان ئاسایی بێتەوە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP