جێگای شه‌رمه‌زاری و مایه‌ی نیگه‌رانیه ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ڕێڕه‌وی مێژوو بگۆڕن به‌لای به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی یاخود كه‌سی خۆیانه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ قوربانیه‌كیان به‌خشیبێت و به‌ڕۆڵی خۆیان هه‌ستابن به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ركی ئه‌خلاقی و سیاسی پیرۆز، كه ئه‌ویش بێگومان به‌رگریكردنه له خاك و گه‌ل و نیشتمان .
چه‌واشه‌كاری ڕاستیه‌كان پوچگه‌رای كه‌سێتی و پوچگه‌رای ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌یه‌نێت كه له تیشكی هه‌تاو و ڕوناكی ڕاستییه چه‌سپاوه‌كان ڕاده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ندە ئه‌م شه‌پۆله دوور له مۆڕاڵ و میتۆد كه ڕووی له دونیا كردووه به‌گشتی و له هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌تایبه‌تی ڕه‌نگه ئاسایی بێت كه هه‌ر ئه‌مانه‌یان لێ چاوه‌ڕوان بكرێت،به‌ڵام هه‌ر كه‌س ئازاده چۆن بیرده‌كاته‌وه؟ چۆن ده‌ژی؟ له ئاست بازنه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا، به‌ڵام كاتێك كار بگاته هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان و چه‌واشه‌كردنی ڕووداوه سیاسی و مێژووی و نیشتمانیه‌كان، ئه‌مه به‌زاندنی هێڵی ئه‌خلاقی نیشتمانیه كه بێگومان سزاكه‌ی مایه‌پووچیه.
سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ ده‌رئه‌نجامی شكستهێنانی سه‌ركردایه‌تی كورد‌و پارتی بوو و ئاشبه‌تاڵ بوو به هه‌وێنی شكستی شۆڕشی كورد، دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێ‌ئومێد بوون و كورد و خاكی نیشتمان كه‌وتنە ژێر موئامەرەی ئیقلیمی و حزبی به‌عسی دیكتاتۆر، ئه‌وه بوو سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ڕابه‌رایه‌تی مام جەلال سه‌ر له‌نوێ شۆڕ‌شیان هه‌ڵگیرسانه‌وه و ڕۆح و ئومێد و خوێنی نوێیان خسته به‌ر جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتیمانه داگیركراوه.
ئه‌مه‌یه یه‌كێتی كه به‌درێژای مێژووی سیاسی خۆی له نێو چه‌قی سه‌رجه‌م ململانێی هاوكێشه سیاسیه‌كان و ڕژێمه‌كانی ده‌وروبه‌ری جه‌نگاوه و خه‌باتی كردووه وه وه له پێناو به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له ئاشتی و دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسین و له‌وپێناوه‌دا به درێژای مێژووی نزیكه‌ی نیو سه‌ده ڕوبارێكی پیرۆزی له خوێن به‌خشیوه به‌م خاك و نیشتمانه و سه‌رجه‌م داستان و قارەمانیه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه حاشاهه‌ڵنگره‌ن، به‌ڵام لێره‌و له‌وێ چه‌ند كه‌سانێك كه ته‌نها ئه‌ركیان خۆفرۆشتن و ناپاكیه له خاك و گه‌ل و نیشتمان ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریه پرشنگدارانه بشێوێنن به لێدوان و قسه‌ی نابه‌رپرسانه، كه بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی ناپاك و په‌روه‌رده نه‌كردنی حزبی و سیاسی و نیشتمانی خۆیه‌تی و هیچی تر.
فه‌خامه‌تی مام و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌ڕه‌كانی مێژووی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌یان ته‌نیوه به‌سه‌روه‌ری قوربانیدانی بێ وێنه‌یه و داستانی نه‌مرانه كه ئێستا به‌هه‌مان شێوه جه‌نابی سه‌رۆك بافڵ ئه‌جێندای سیاسی و دیموكراسی خۆی ته‌رخان كردووه بۆ به‌رگری كردن له ئازادی و دیموكراسی و سه‌قامگیری و پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژوویانه‌ی كه به‌ده‌ست هاتووه.
بۆیه سه‌رۆك بافڵ حه‌كیمانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان له كوردستان و عیراق له گفتوگۆ و وتوێژ و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه و هه‌روه‌ها له سه‌ردانی شاند و میوانه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ده‌باشان پێداگیری له مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ده‌كات له ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌ده‌ست هێنانی شایسته نیشتمانیه‌كان له به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقی فیدڕاڵ‌دا كه بێگومان یه‌كێتی و فه‌خامه‌تی مام ئه‌ندازیاری عیراقی نوێ و داڕێژه‌ری ئه‌و ده‌ستورەن كه تیایدا مافه‌كانی كورد تێدا چه‌سپاوه، ئێستا سه‌رۆك بافڵ پێشمه‌رگه ئاسا له شه‌ونخونیدان بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی یه‌كێتی و گه‌ل و نیشتمان بۆیه ئێمه كاتمان نییه بۆ لێدوان بریق و باقی سه‌ر شاشه‌و لێدوانی نابه‌رپرسانه..
ئه‌وه مه‌یدانه فه‌رموو بجه‌نگن ئه‌مه ده‌نگی نه‌شازانه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن ته‌نیا بۆ بیركردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان و گاڵته جاریه ده‌رهه‌ق به نیشتمان كه نه یه‌كێتی و نه گه‌ل و نه مێژوو لێتان قبوڵ نا‌كات و دڵنیابن كه گۆزه‌تان له ڕێگه‌ی كانی شكاوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP