هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین

کوردستان
19:52 - 2024-04-22


عەلی شامار فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد و لە مەراسیمێکدا لە گردی سەلیم بەگ لە سلێمانی بەخاک سپێردرا و سبەینێ 23-4-2024 پرسەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بەڕێوەدەچێت، بەو بۆنە خەمناکەوە پەیامی پرسە و هاوخەمییەکان ئاڕاستەی خانەوادەکەیان دەکرێت.

پەیامی هاوخەمی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ...

پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی شامار
بەڕێزان/ کەسوکاری فەرماندەی کۆچکردوو کاک عەلی شامار

بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەلی شامار، تێکۆشەری دێرین، فەرماندە و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانــــمان پێگەیشت، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییاتان پێڕادەگەیەنین، رۆڵ و خەباتی کاک عەلی شامار و خێزان و بنەماڵەکەی لە شۆڕشەکانی گەلی کورد بەرزدەنرخێنین، لە خوای گەورەش داواکاریین سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و دوا ناخۆشیتان بێت و جێگەی کاک عەلیش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون


باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP