پەیامەکەی کاک باڤڵ بۆ دکتۆر فەرهاد پیرباڵ

عبداللە سەکری
21:18 - 2023-08-16

پەیامەکەی  کاک باڤڵ تاڵەبانی بۆ پیرباڵ، بەشێکە لە میراتی ئازادی بیروڕا،کە یەکێتی زیاتر لە چل ساڵە پارێزگاری لەو میراتە سیاسیە دەکات و هەزاران شەهیدی لەپێناو بەخشیوە .
‎ئایدیای سیاسی یەکێتی هەم وەک هێزێکی بەرگریکار لە ستراتیژ و هێڵە نەتەوەییەکان لە دەورانی شۆڕشی شاخدا،کە لەو پێناوەدا دەیان هەزار شەهیدی بەخشیوە، هەمیش وەک سەنگەرێکی بەرگری و خاوەن باکگراوندێکی دیموکراسی و سیکۆلار، دوای ڕاپەڕین و خەباتی شارو دیموکراسیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوەو ئەمڕۆش دەبینین بەکردەوە،بەمافی ڕەوای پیرباڵ و هەموو ئەوانەی هاوشێوەی فەرهاد پیرباڵ لەخەمی خەڵکەوە دەیانەوێت ڕەخنە لە دەسەڵاتی سیاسی بگرن  دەزانێت .
‎ مەسەلەی ڕەخنەو ئازادی بیروڕا ، وەک مەودای عەقڵانی و لۆژیکی، یەکێکە لەو پرسە گرنگانەی  یەکێتی بەگرنگییەوە لێی دەڕوانێت، ئەمەش لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو مامەڵەی یەکێتی لەئاست ئەم پرسە گرنگە لەوەدا دەردەکەوێت کە لەڕێگەی دامەزراوە مەدەنی و ڕێکخراوە جەماوەری و سەنتەرو ناوەندە ئەکادیمی و ڕۆشنبیریەکانیەوە ،ئیشی لەسەر کردووە، هەم لەئاستی پەروەردەی تاک و هەمیش لەئاستی پەروەردەی خێزانەوە، لەڕووی ئیداریشەوە هەوڵی داوە کە بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی، وەک بنەمای کاری ستراتیژی لە حکومڕانیدا ئیشی لەسەر بکات، لەم پێناوەشدا چەندین کۆسپ و لەمپەر هاتووەتە ڕێگەی،کە هەمان ئەو کۆسپ و لەمپەرانەن مێژوویەکی دوورودرێژە،ڕێگرن لە گەشەی دیموکراسی لە ژمارەیەک لە وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .
‎پەیامەکە ئاماژەیەکی ڕوونە کە یەکێتی دەیەوێت، ئازادی و ئازادی بیروڕا بباتە قۆناغێکی تازەو باڵاترو سستبوونی گۆڕانکاری و پابەندێتی کۆمەڵایەتی بە عەقڵی خێڵگەرایی لە کۆمەڵگادا کەم بکاتەوە.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP