میدیایەک ژەهر بەرهەم بێنێ دەوڵەتی پێ دروست ناکرێت

فەهمی بورهان
15:32 - 2021-04-21

میدیایەک ژەهر بەرهەم بێنێ دەوڵەتی پێ دروست ناکرێت

ئەوەی میدیای پارتی و میدیای سێبەری ئاراستەکراوی پارتی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەرهەق بە لێدوانێکی هێمن و دوور لە تەشهیری خاتوو(ئاڵا)  ئەنجامیدا لە سادەترین مانادا پێی وتین ژیان کردن لەگەڵ ئەم جۆرە لە بیرکردنەوەیە خەباتێکی گەورەو پشوویەکی درێژی پێویستە، ئەو عەقڵێتە نەتوانای گۆڕانی هەیەو نەدەشتوانێی ببێتە بەشێک لە دوونیایی گۆڕاوی ناوچەکە، ئەم عەقڵێتە نەک بچوکترە لەوەی دەڵەت دروست بکاو خۆشگوزەرانی بکات بە پڕۆژەو داهاتوویەکی جیاوازی لەسەر بینابکات، بەڵکوو دوورنیە ببێتە هۆکاری لەدەست دانی ئەوەی بەدیشهات وە، قورسە تێبگەیت لەوەی هێزێک باسی کۆمەڵی مەدەنی و ژیانی دیموکراسی بکات ،بەڵام دیدێکی جیاواز بە ڕێزێکی زۆریشەوە دەری ببڕێت بەم جۆرە بیهەژێنێت، ئەوەی ئەم دووڕۆژە بینیمان ئەگەر بۆ یەک گوتاریی و دروست کردنی بەرەیەکی هاوبەشی کوردیی بیان کردایە، دوور نەبوو ئێستا لە ئان و ساتی دروستکردنی مەرجعێکی شەرعی و یاسایی خەڵکی کوردستاندا بووینایە، ڕووداوەکان و هەلومەرجی سیاسی و ئابوری ناوچەکەو کوردستان تەبایی و برایەتیی کردووە بەمەرجی مانەوەمان، بۆیە لە هەر گۆشەیەکەوە لەم جۆرە  هێرشانە بڕوانیت جگە لە خزمەت کردنی دژو دوژمنانی نەتەوەکەمان، یەک تەنها ئامانجیش ناپێکێت، یەکێتیش هێزیی بێ دەنگ بوون نیە دەرهەق بەناهەقێکان، بەڵام ئازاری جەستەی نیشتیمان و هەست کردن بەئەرکی قورسی بەرامبەر بە خواو میللەت زۆر جار هۆکاریی 
بێدەنگیەتی.
فەهمی بورهان

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP