وانەی دوای هەڵبژارن لە کەرکوک چیبێت باشە..

رێبین عومەر
16:21 - 2023-12-24


لەم هەڵبژاردنەدا کورد لە کەرکوک یەکگرتوونەبوو..!

بەهۆی ئەو فرە ریزییەوە کورسییەکی کورد لەدەستچوو، شەڕی هەڵبژاردنیش کورد بەکوردەوە خەریک بوو!هەرچەندە کورد بە ئاستەم لە یەکگرتووی و هێزەکەی تێدەگات. بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە یەکێتیی و لایەنەکانی تر نیوەی کورسییەکانیان برد؛ پیلانگێڕی تەعریبی نوێیان پوچەڵکردەوە. 

ئەو بەرمیلە باروتەی باسدەکرا دەرکەوت کە تا ئێستا یەکێتیی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلان لە کەرکوک؛ ویستیان برایەتی و تەبایی نێوخۆییەو کەرکوک بەرمیلی باروت نییە؛ کە وڵاتانانی هەرێمی زۆرکات وەها وێنای دەکێشن. 

ئەم شارە کوردییە دەرکەوت پێکهاتەکانی وەها تێکەڵبوون کە پیلانگێڕی بە ئاسانی لەیەکیان ناکات بەڵکو دەرفەتی پێکەوەیی زێدەترە.
وانەی مەزن بۆ کورد لەم هەڵبژاردنەدا ئەوەیە کە کاتییەتی کورد لە هێڵەکانی پێشەوەی  بگرەوبەردە یەک بێت و بەرژەوەندی باڵا بخاتە سەرووبەرژەوەندییە تەنگە سیاسییەکانەوە.  

هێزە کوردستانییەکان دوای هەڵبژاردن لایەنی کەم لە چوارچێوەی بەرەیەک کۆببنەوەو بە سیاسەتی تەبایی چەپکەگوڵەکە؛ دەست درێژبکەن بۆ برایەتی گەلان و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان؛ ئایندەی ئەوشارەش پێکەوە دیاری بکەن. 

بۆ کورد باشترە کە فرەیی و مەبدەئی تەوافق؛ بۆ یەک بریاری لە کەرکوک پەیڕەوبکات، و دەستی خێرو ئاوەدانیبێت؛ کە ساڵانێکە بەگیانی تەفرەقە لەو شارەدا حکوم دەکرێت.


Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP