راگەیاندن بەهرەیە یاخود بروانامەیە

عبدالله حەساری
21:36 - 2023-12-24

راگەیاندن بەهرەیە یاخود بروانامەیە

عبداڵلە حەساری

بێ گومان تەواو كردنی كۆلێژو زانكۆ گرنگی خۆی هەیە بۆ تاكی كورد ،بروانامە ئەیسەلمێنێ تۆ شارەزایت لەكارێكدا هەیە بەڵام بەداخەوە نایسەلمێنێ كە توو لەهەموو روەكانی ترەوە شاڕەزا بیت ، لێردا باسی كاری راگەیاندن ئەكەم كە من بۆ خۆم پێم وایە هونەرییەكی خۆ رسكە وەك بەهەرەیەكی تایبەت لە مرۆڤدا دروست ئەبێت نەك زانكۆ یاخود دەرچوی راگەیاندن دروستیانی كردبێ ،نامەوێت ناوی كەس بێنم بەڵام ناچارم بكەن دەیان رۆژنامەنوس و سیاسەت مەداری كوردستان و عێراق و دونیاش ئەهێنمەوە بروانامەشیان نیە بەڵام قەڵەمو سیاسەت مەدارێكی لێ هاتویان لێ دەرچوە ،بۆیە گرنگە ڕاگەیاندنەكانی كورد وە بە تایبەت یەكێتی خەڵكی بەتواناو خاوەن ئەزمون و قەڵەم و ڕاگەیاندكار بێنیتە پێشەوە بە دوای درچوی پارچە كاغەزێك نەكاتە مەرج ، دیسان ئەڵێمەوە ناچارم بكەن بە دەیان درچوی راگەیاندن و زانكۆكان ئەهێنمەوە سەركەوتو نەبونە لە بواری بروانامەكەی خۆیاندا لە گۆرانی وتنەوە زیاتر سەركەوتوتر بونە ،لە كۆتایدا ئەڵێم دوو شت پێویستی بە بەهرەیە نەك بروانامە ئەوەش ڕاگەیاندن و كاری حزبی لەگەڵ رێزم بۆ هەموو لایەك كەس بەكەم نازانم تەنها هەندێ راستیم وتوە

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP