سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یادی راپەرینی شاری هەولێر پيرۆز ده‌كات

کوردستان
08:49 - 2022-03-11

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یادی راپەرینی شاری هەولێری پيرۆزده‌كات و په‌يامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ده‌قى په‌يامه‌كه‌ :

پیرۆزبێت یادی راپەرینی شاری هەولێری خۆراگر لە خەلكی هەولێرو سەرجەم كوردستانيان .


لە ٣/١١ شاری قەڵاو منارە تاجی شكۆمەندی راپەرینی لەسەرنا و سەلماندی شاری قارەمانێتی و كۆڵنەدان و شكست هێنانە بە دوژمن و ناحەزانی.

٣١ ساڵ بەر لە ئەمرۆ سەرجەم چین و توێژەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری بە پشتیوانی شانە چەكدارەكانی بروسك و  هێزی پێشمەرگەی كوردستان و رێكخستنە نهێنیەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شارەكە بەرامبەر دڕندەترین رژێم و سوپای داگیركەری كوردستان لە پێناوی ئازادی و چەسپاندنی حكومی گەڵ ڕاپەرین ، لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا تەواوی دامودەزگا داپلۆسێنەرەكانی بەعس كەوتنە دەست خەڵكی ستەم لێكراوی شاری هەولێری تێكۆشەر و لە سەرباز  و پیاوانی بەعس پاككرایەوە,  هەولێریش وەك شارەكانی تری كوردستان تاجی سەركەوتن و شكۆمەندی ڕاپەرینی لەسەرنا .

هەموو ئەو سەركەوتن و دەستكەوتانەی گەڵەكەمان كە لە رابردوو بەدەست هاتوون ، بەرهەمی یەكڕیزی نێو مالی كورد بووە، بەڵام بەداخەوە ئەوی ئێستا لە بەغدا دەگوزەرێ دەبێتە مایەیی لە دەست دانی دەستكەوتەكان و سەروەری گەڵەكەمان ، بۆیە لە ئێستادا باشترین رێگا چارە گەرانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ ، چونكە بە بیركردنەوەی تەسكی حیزبی و زۆرینەو كەمینە ، هیچ لایەنێكی سیاسی  بەتەنیا ناتوانێت هیچ دەستكەوتێك بەدی بهێنێت ، تەنها بە یەكریزی دەتوانین سەروەری گەڵەكەمان بپارێزین . 

هەرێم كەمال ئاغا 
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە