فه‌رمانده‌ قادر خۆرانی: هه‌ره‌شه‌كان زیاتر پێداگرمان ده‌كات له‌سه‌ر به‌رگریكردن له‌ ئیزیدیان

کوردستان
15:45 - 2022-05-08

دوای ئه‌وه‌ی قادر خۆرانی فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، چه‌ندین بەڵگەو ڕاستیی سەبارەت بە کارەساتی شەنگال و جینوسایدکردنی برایانی ئێزیدی له‌ نێویاندا ڤیدیۆیه‌كی كاتی هه‌ڵاتنی پارتی له‌ شه‌نگال بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌ویش وه‌ك وه‌ڵامێكی بانگه‌شه‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌، كه‌ گوایه‌، (كاتێك داعش هاته‌ شنگال، ته‌نها پارتی به‌رگری كرد، نه‌ یه‌كێتی‌و نه‌ په‌كه‌كه‌ و حكومه‌تی عێراقیش كه‌سیان به‌رگریان نه‌كرد)، وه‌ك فه‌رمانده‌ قادر خۆرانی رایگه‌یاندوه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراو جۆری لێكراوه‌و تۆمه‌تی ناڕه‌وا خراوه‌ته‌پاڵی. 

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كشدا خۆرانی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، (وەک پێشمەرگەی كوردستان و حزبی شەھیدان و خوێندکاری بە ئەمەکی ڕێبازی جەنابی سەرۆک ( مام جەلال ) لە داعش و هاوپەیمانەکانیان نەترساون هەڕەشەو چاوسورکردنەوە نەک هەر نایانترسێنێ بگرە زیاتر سورترو پێداگرتریان دەکات لەسەر بەرگریکردن لە کەیسی برایانی ئێزیدی و گەل و نیشتمان)

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

لە دوای بلاوکردنەوەی هەندێک لە بەلگەو ڕاستیەکان سەبارەت بە کارەساتی شەنگال و جینوسایدکردنی گەلی شەنگال و برایانی ئێزیدیمان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا چەندین سایدو ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندکارو کەسایەتی سیاسی بەڕێگای جۆراوجۆر پەیوەندیان پێوە کردیمە کە تێدایە پشتیوانن و تێشیدایە هەڕەشەی جۆراو جۆر دەکەن وە توهمەتی ناڕەوا دەخەنە پالم بە مەبەستی بە لاڕێدابرندی ڕاستیەکان سەبارەت بە کەیسی کارەساتی شنگال و جینۆسایدکردنی برا ئێزیدیەکانمان .

ئێمە وەک پێشمەرگەی كوردستان و حزبی شەھیدان و خوێندکاری بە ئەمەکی ڕێبازی جەنابی سەرۆک ( مام جەلال ) لە داعش و هاوپەیمانەکانیان نەترساوین هەڕەشەو چاوسورکردنەوە نەک هەر نامانترسێنێ بگرە زیاتر سورترو پێداگرترمان دەکات لەسەر بەرگری کردن لە کەیسی برایانی ئێزیدی و گەل و نیشتمانی خۆمان .

تێبینی :

- تۆماری دەنگی هەڕەشەو تۆمەتەکان لای بەندە وەک سەرجەم دۆکۆمێنتەکانی تر پارێزراون .
- وێنەکەش سەر چیای شەنگال و پشتیشم ئاوارەکانی شەنگال و برا ئێزیدیەکانمە .

***************** 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP