خاتوو شاناز: چاپی ئەدەبیات و نوسراوەکان وەبیرهێنانەوەى وانە سەنگینەکانی رێبەرى رووناکییە بۆ ئەمڕۆ و سبەینێى ژیانی میللەتەکەمان
خەڵاتی زێڕینی بلە دابەشکرا
رۆژى 12ى ئایارى 2022، لەشارى سلێمانی و لەمیانی مەراسیمێکدا لەهۆڵى تەلارى هونەر، بەئامادەبوونى بافڵ جەلال تاڵەبانی و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و قوباد تاڵەبانی و خانەوادەى ئیبراهیم ئەحمەد و جەماوەرێکی زۆر، مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە بەرێوەچوو.
هەر هەشت خەڵاتەکە پێشکەش کران بە(سەڵاحەدین دەمیرتاش، د. سەعد بەشیر ئەسکەندەر، سەڵاحی ئاشتی، بەدیعە دارتاش، مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە، جەمیلە جەلیل، نەسرین محەممەد عەبدوڵا، شەھرامی نازری).
لەمەراسیمەکەدا خاتوو شاناز سەربارى ئاماژەکردن بەپرۆژە و کارەکانی ساڵانی رابردووى رێکخراوی ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن، رایگەیاند ئەمساڵ جگە لەمەراسیمی خەڵاتی بلە، پرۆژەیەکی تریشمان تەواو بووە کەئەویش چاپکردنی بەرهەمە ئەدەب و فیکری و سیاسیەکانی مامۆستایە، لەمەودواش کۆبەرهەمى نوسراوە عەرەبییەکانیش ئەرکێکی سیاسی و رووناکبیریمان دەبێت.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتیشی: هەر لێرەوە بیرۆکەى دەستپێشخەرییەکی تر رادەگەیەنین کەپێشبڕکێى ژانی گەل-ە بۆ رۆمانی کوردی، کەپرۆژەیەک دەبێت بۆ هاندانی کچان و کوڕانی کورد لەئەدیبە لاوەکانی هەرچوار پارچەى کوردستان.
هەر لەمیانی وتارەکەیدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دووپاتی کردەوە کەچاپی ئەدەبیات و نوسراوەکان هەر یادگارێکی شیرینی مامۆستا نین، بەڵکو وەبیرهێنانەوەى وانە سەنگینەکانی رێبەرى رووناکییە بۆ ئەمڕۆ و سبەینێى ژیانی میللەتەکەمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP