سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئاشكراى ده‌كات كه‌ وەزیری ناوخۆ داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەباتە هەولێر

کوردستان
09:45 - 2022-05-14

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامى فراكسيونى يه‌كێتى له‌ پەرلەمانی کوردستان ئاشكراى ده‌كات كه‌ وەزیری ناوخۆ داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەباتە هەولێر
 
 بە ئیمزای وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان 20%ی داهاتی تازەكردنەوەی ساڵانەی هاتوچۆی سلێمانی دەخرێتە سەر ژمارە بانكیەكی هەولێر و داهاتی هاتوچۆی ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و  گەرمیان و ڕاپەڕین دەبرێتە سەر ژمارەبانكیەك لە هەولێر.

ئەمەش بەڵگەو هەوڵێكە بۆ نەهێشتنی داهات لە بەڕێوبەرایەتیەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین  گوستنەوەی بۆ هەولێر و كەمكردنەوەی داهاتی سلێمانی
ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ كۆمپانیایەك گرێبەستێك واژۆدەكات كە دەبێیت (20%) هەموو داهاتی  ساڵانەی تازەكردنەوەی توندوتۆڵی  پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و  ئیدارەكانی ڕاپەڕین دەچێیتە  سەر حسابێكی تایبەت لە هەولێر.

 

بە پێی گرێبەستەكە تا 15 ساڵی تر هیچ كەس و كۆمپانیەك ناتوانی گەراجی پشكنین و توندوڵی(هەزە) لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین  دابنێیت و وەربگرێیت ئەمە لەلایەك قۆرخكاریەو لەلایەكیش پیلانێكە بۆ كەمكردنەوەی داهاتی سلێمانی،هەر بە پێی ئەم گرێبەستە  كۆمپانیای (توندوتۆڵ) دەبێتە چەتری كۆكردنەوەی هەموو ئەو كۆمپانیایانەی لەم سنورە مۆڵەتیان وەرگرتوە لە پێشوودا بۆ دەستبەسەراگرتنی داهاتی ئەو كۆمپانیایانە و بەڕێوبەرایتیەكانی ناوچەكانی سنوری سلێمانی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP