وەزیری پێشمەرگە: مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان و قەوارەكەی هەیە

کوردستان
16:02 - 2022-05-22



وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان داوا دەكات هیچ پێشمەرگەیەك لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە دانەمەزرێت.

لە مەراسیمی ڕێوڕەسمی دەرچوانی خولی 16 ی دەرچوانی كۆلێجی سەربازیی قەڵاچوالان ڕایگەیاند: مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان و قەوارەكەی هەیە و دۆخی ئێستای كوردستان وادەخوازێت كە زیاتر لەوەی هەیە بە یەكەوە كار بكەین.

سەربارەت بە ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بە یەك تیم كارمان كردووە و هەنگاوی باشمان لە چاكسازی سەربازی پێشمەرگە ناوە و ئابوونەی حزبی و كاری حزبایەتیمان لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا نەهێشتووە.

وەزیری پێشمەرگە داوای لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت كرد كە هیچ هێزێكی پێشمەرگە لەدەرەوەی پێكهاتەی وەزارەتی پێشمەرگە دانەمەزرێت.

شۆڕش ئیسماعیل وتیشی: هاوپەیمانان لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگە تێبینیان هەیە و هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە.

وەزیری پێشمەرگە ڕاشیگەیاند: بە هێزێكی تۆكمەوە دەتوانین بەرگری لە هەرێمی كوردستان بكەین و بەردەوامیش هەوڵمانداوە لەگەڵ سوپای عیراق بگەینە ڕێككەوتن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP