تەرمی راگەیاندكارو پێشمەرگەی دێرین شیهاب عوسمان لە سلێمانی بەخاكسپێردرا

کوردستان
08:18 - 2021-01-11

تەرمی راگەیاندكارو پێشمەرگەی دێرین شیهاب عوسمان لە سلێمانی بەخاكسپێردرا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11-1-2021  بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لە هاوڕێ و هاوسەنگەر و هاوپیشە و كەسوكاری، تەرمی پێشمەرگەی راگەیاندن و تێكۆشەری دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە گۆڕستانی شێخ محێدین لە شاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.
هەفتەی پێشوو راگەیاندكار و پێشمەرگەی دێرین شیهاب عوسمان بە هۆی كاریگەرییەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد و بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە ئەڵمانیاوە گەیەنرایەوە سلێمانی و پاشان لە مەراسیمیكدا لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی بەرەو گۆڕستانی شێخ محێدین بەڕێكرا و دواتر بە خاكسپێنرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP