بهپێى چهند سهرچاوهيهكى ههواڵ، گهنجێك له وڵاتى ليبيا خۆی ون دەکات و پەیوەندی بە کەسوکارەکەیەوە دەکات، لەکاتی پەیوەندیکردنەکەیدا لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە دەنگی خۆی دەگۆڕێت و بە کەس و کارەکەی ڕادەگەیەنێت کە ڕفێندراوە و بەرامبەر ئازادکردنی داوای 150 هەزار دینار دەکات.
دوای ئەوە مۆبایلەکەی دادەخات و کەسوکارەکەشی بێتاقەت و نیگەران دەبن بەهۆی ئەوەی وا تێدەگەن کە کوڕەکەیان ڕفێندراوە، دوای گەڕانێکی زۆر کوڕەکەیان لە سەربانی ماڵی خۆیان دەدۆزنەوە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP